سڵاوتان لێ بێت
زۆر خۆشحاڵین به سه‌ردانتان بۆ ئێره و هیواداراین کاتێکی به‌سوود به‌سه‌ر به‌رن.
یاساکانی ماڵی کوردان
- به ته‌واوی ئازادبه له نووسینی هه‌ر جۆره پرسیارێك كه له‌به‌شه‌كانی مه‌كۆكاندا خۆی ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام گه‌ر به پرسیار یان بابه‌ت له بوارێکی دیکه دا بۆ نموونه، سیاسی بنووسی، خۆت تووشی ده‌رکردن ده‌که‌ی.
- نابێت به‌سته‌ر بۆ ماڵپه‌ڕێک بکه‌یت که زیانی هه‌بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی لێره‌وه ده‌چنه سه‌ری.
- هه‌ر كاتێك كه‌سێك ناڕێزی به‌رانبه‌رت كرد، وه‌ك ئه‌ندامێك بۆت هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار كه‌یته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رانیش وه‌ك ڕێزگرتن له مافی ئه‌ندامه‌تیت ده‌بێ به چاوی به‌رپرسایه‌تیه‌وه له مه‌سه‌له‌كه بكۆڵنه‌وه و تا بكرێت به شێوه‌یه‌كی هاوڕێیانه و دروست چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
- بابه‌تێك كه ئه‌م مه‌کۆیه یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بێت مافی بڵاوبوونه‌وه و دانانی له شوێنه‌كانی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م مه‌کۆیه، جگه له نووسه‌ری بابه‌ت وه‌ك لایه‌نی دواتر و دووه‌م، هیچ كه‌سێك بۆی نیه بابه‌ته‌كه له شوێنێكی تردا بڵاو بكاته‌وه به‌بێ ئاماژه‌پێدانی سه‌رچاوه‌كه‌ی كه ئه‌ویش ده‌بێ به دانانی به‌سته‌ری ئه‌سڵی بێت که له‌سه‌ر مه‌کۆی ماڵی کوردانه.
- بابه‌تێک ئه‌گه‌ر له سایتێکی تره‌وه هاتبێت پێویسته ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێت ته‌نها به نوسینی ناوی سه‌رچاوه به‌بێ به‌سته‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌چێته قاڵبی ریکلامه‌وه که ئه‌مه‌ش رێگه‌پێدراو نیه لێره، وه به‌ڕێوه‌به‌ران به‌رپرسیار نین له دانانی ئه‌و بابه‌تانه و له‌گه‌ڵ ئاشکرا بوونی سه‌رچاوه ئه‌سڵیه‌که‌ی بابه‌ته‌که ده‌سڕدرێته‌وه.
- دانانی بابه‌تێک که به‌زمانی بێگانه بێت واته عه‌ره‌بی یان ئینگلیزی یان هه‌ر زمانێکی دیکه بێت جگه له کوردی رێ پێدراو نیه.
-ناوی ئه‌ندام یان نازناو ده‌بێت شایسته و گونجاو بێت .. بشێت بۆ به‌ئه‌ندام بوون، هه‌رناوێک ناشایسته و ناشرین و بێ مانابێت ڕاسته‌وخۆ ده‌سڕێته‌وه. تكاتان لێده‌كه‌ین كه به چه‌ند ناوێكى جیاوازه‌وه خۆتان تۆمار مه‌كه‌ن و دواى ده‌ست خۆشی له خۆتان بكه‌ن یاخود خۆتان قسه به خۆتان بڵێن .. چونكه لاى ئێمه هه‌مووى دیاره وه هه‌ر ناوێك دوباره بێت كه‌سه‌كه ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه ته‌نها به‌ناوێك خۆی تۆمار بكات.
- له‌كاتی ناردنی بابه‌ت ده‌بێت بابه‌ته‌كه شایسته بێت هه‌ر بابه‌تێك ناشایسته و بێ مانا بێت ڕاسته‌وخۆ ده‌سرێته‌وه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه. ئه‌و بابه‌تانه‌ى ده‌نوسرێت پێویسته له‌و به‌شانه تێنهپهرن كه دیاریكراون.. بابهتهكان ته‌نها تایبه‌ت بن به به‌شه‌کانی مه‌کۆ پێچه‌وانه‌وه بابه‌ته‌كه ده‌ستكارى ئه‌كرێت یاخود ره‌ش ئه‌كرێته‌وه.. و نوسه‌ره‌كه‌ى ئاگادار ئه‌كرێته‌وه كه ئه‌و كاره نه‌كات.. ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بوو له لادان له رێره‌وى یاساكانی مه‌كۆ ئه‌وه ئه‌و ئه‌ندامه له‌كار ئه‌خرێت. .
- پۆستی ئه‌لیكترۆنی ڕاستی خۆت بنووسه بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ت له بابه‌ت و وه‌ڵام و گۆڕانکاریه‌کان لهمهكۆدا.
- هه‌موو که‌سێک بۆى هه‌یه ریکلام بكات بۆ مالپه‌ره‌كه‌ی خۆى به مه‌رجێت مالپه رێكی گونجاوو به‌سودو کوردى بێت. وه له به‌شی تایبه‌ت بهرێكلام .جا چ رێكلام بۆ مالپهر ده‌كات یا بۆ هه رشتێكی تر بێت ،واته بازرگانی ، وه كۆمپانیا .....هتد .
- له‌كاتی داواكردنی شتێك یاساكانی مه‌كۆ بپارێزه وه وێنه‌كان و په‌یامه كانت ناشایسته نه بن وه هه‌موو لینکێک یان وێنه‌یه‌کی ( سیکسی ) ڕێ پێدراونیه.
- بلاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێکی سیاسی و سوکایه‌تی کردن به‌تاک و کۆمه‌ڵ ڕێ پێدراونیه.
- پرسیار کردن پێویسته ئاشکرابێت، وه ئه‌گه‌ر چه‌ند پرسیارێكیشت هه‌بوو ئه‌وا به جیا بنێره نه ك هه‌موویان پێكه‌وه بنێریت .
- هه‌رئه‌ندامێک له‌سه‌رکاری ناشایسته‌و بێ ڕێزی کردن و دژایه‌تی و سوکایه‌تیکردن به مه‌كۆ و ئه‌ندامان و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی بكرێت .ئه وا كه‌سه‌كه له مه‌كۆ ده‌رده‌كرێت ، به هیچ شێوه‌یه‌ك رازى نین ووشه‌ى نابه‌جێ به یه‌كتر بوترێت و هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بوو له نێوان دوو ئه‌ندامى مه‌كۆدا ئه‌وه ده‌بێت به ئیمه‌یڵ له‌گه‌ڵ یه‌كتر كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و خۆیان دوور بخه‌نه‌وه له‌و كارانه.
- هه‌ر سه‌ردێرێکی بابه‌ت پێک هاتبی له (پرسیار.. داواكارى.. ئاگادارى.یارمه‌تی) ئه‌وا پشتگوێ ده‌خرێت و ناخوێنرێته‌وه.
- ئه‌گه‌ر نیازی ده‌رچوونت هه‌بوو له‌یانه به یه‌کجاری ئه‌وا ناو و ووشه‌ی نهێنی به هۆی په‌یامی تایبه‌تی بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بنێره بۆ راگرتنی ئه‌ندامه‌تیت.
- تۆ وه‌کو ئه‌ندامێک به له‌ئاگادارکردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ران له هه‌ر بابه‌تێکی نه گونجاو له‌م مه‌کۆیه‌دا..
- ڕه‌چاوی زانیاری تاكه‌كه‌سی خۆتان بکه‌ن و سوودی لێ وه‌ربگرن بۆ دانانی زانیاری ته‌واو له‌زانیاری تاكه‌كه‌سی ئه‌ندامێتیتدا.
- ئه‌م مه‌کۆیه هى هه‌موانه‌و به هه‌موانه‌وه جوانه.. با هه‌موومان بنیات نهر بین بۆ پێشخستنى و ئه‌وه‌نده‌ى خۆمان به بابه‌تى بێ كه لك و بێ سود خه‌ریك نه‌كه‌ین باخۆمان به بابه‌تى بهسودوه وه خه‌ریك بكه‌ین..كه بتوانین كۆمه لگاكهمان به‌ره و پێشه‌وه به‌رین وه بتوانین به‌مه‌ده‌نی بكه‌ین وه ده‌بێت له خۆمانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین تا هه‌موو تاكه‌كانی كۆمهلگاكهمان،وه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی هه‌موو گه‌نجێكی دلسۆزه .بۆ گه‌له‌كه‌ی.
دووباره به‌خێربێت...